شارەوانی سلێمانی لهبارهی لهناوبردنی دارهكانی بناری گۆیژه ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" زیادەڕەوی بوون و پێشتر ئاگاداریان کردوونەتەوە کە لایبەرن".
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی له روونكردنهوهیهكیدا بڵاویكردهوه" ئەمڕۆ تیمەکانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەرۆیی بە ھاوکاری پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار ھەستان بە لابردنی ئەو زیادەرۆییانەی کرابونە سەر زەوییەکانی بناری گۆیژە، بە ھەموو لایەکی ڕایدەگەیەنین کە ئەنجامدانی ئەو کارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە بەو کەسانەی زەوی شارەوانییان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بێ ئەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەیان ھەبێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، کاری ئەمڕۆی تیمەکانیان بە مەبەستی کارئاسانیکردن بوە بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و شاری سلێمانی لەو ناوچەیەدا.
ئەمڕۆ دووشەممە تۆمارێکی ڤیدیۆی بڵاوكرایهوه، گوایه بهشێك لهسهوزاییهكانى چیای گۆیژه لادهبرێن، کە ئەوەش ناڕهزایی و كاردانهوهى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێكهوتهوه.