فڕۆكەكانی توركیا ناوچە سنوورییەکانی ئامێدی بۆردوومان کرد

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ هەینی ١ی تەموزی ٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوچەی گەشتیاری گەلی شێرانەی لە ناوچەی (بەرێ گارێ)ی سەر بە ناحیەی (دیرە لۆك) لە سنووری قەزای ئامێدی  سەر بە پارێزگای دهۆک بە چڕی بۆردومان كرد. 
 
هەر بە پێی زانیارییەکان، بۆردومانەكە زیانی گیانی بە هاوڵاتییانی سنورەکە نەگەیاندووە، بەڵام ئەو ناوچەیە گەشتیارییە و ئەمڕۆ كە هەینییە گەشتیاران ڕوویان لە ناوچەكە كردووە و دووچاری ترس و دڵەڕاوكێ بوون.


PM:03:30:01/07/2022