حكومەت بە دوو پڕۆژە دەیەوێت كەرتی تایبەت وەك كەرتی گشتی لێبكات


حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی هەمواری دوو پرۆژە یاساوە دەیەوێت دەستەبەركردنی مافی كرێكاران و هەمو ئەوانەی لەكەرتی تایبەت كار دەكەن دابین بكات.

د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ٤-٧-٢٠٢٢ لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر رایگەیاند، كەرتی تایبەت رۆڵی گەورەتر بگێرن بۆ ڕەخساندنی هەلیكار بۆ گەنجان و لاوان، یەكێك لە هەنگاوەكانی حكومەتیش كارئاسانی و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەتە بۆئەوەی گەنجان رو لەكەرتی تایبەت بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دوو پرۆژەیاسامان ئامادەكردوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و رێكخراوی كاری جیهانی (ILO) ئەوانیش بریتین لە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كەرتی تایبەت و یاسای كاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لەو ڕێگەیەوە رێژەی بێكاری كەمتر دەبێتەوە و خزمەتێكی گەورە بە كرێكاران و هەمو ئەوانە دەكات كە لەكەرتی تایبەت كار دەكەن تاوەكو هاوشێوەی كەرتی حكومی خانەنشین بكرێن".



PM:11:54:04/07/2022