لە هەردوو قەزای قەڵادزێ و خەبات شەڕە تەقە دەستیان پێكردووە و بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لە قەزای قەڵادزێ كێشەكە لە نێوان دوو ئوتومبیلدا دروستبووە و تائێستا نازانرێت چەند كەس برینداربوون.
هەروەها لە قەزای خەباتیش دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە كافتریایەك لەنێوان چەند هاوڕێیەكدا شەڕە تەقە روویداوە و کەسێک کوژراوەو دوو کەسی دی برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو كەسەی تەقەی كردووە خەڵكی قەزای خەباتی شاری هەولێرە و ئەو كەسانەش كە برینداربوون خەڵكی كەڵەكی یاسان ئاغان و لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون.