سەبارەت بە راگرتنی مووچە، روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەكاتەوە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق ببێتە ھۆی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران.  

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "كارەكانی حكومەت بەهۆی نەبوونی بودجە ناوەستێت، چونكە بودجەی ساڵی 2021 هەیە كە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت خەرجییەكان بەبڕی نێوان 100-120 ترلیۆن دینار دابین بكرێت".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "لە ئەگەری چوونە نێو ساڵی 2023 بەبێ بودجە یان یاسایەكی هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك، حكومەت ناچار دەبێت بەپێی بودجەی 2021 خەرجییەكانی بكات".  

وەزیری دارایی عێراق وتویەتی "لە غیابی بودجەدا حكومەت ناتوانێت بەرەو پرۆژە و وەبەرهێنانی نوێ بچێت."   



PM:10:54:13/08/2022