لەبارەى کوالێتی بەنزینی (٨٠٠) دیناری ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی ھەرێم بۆ باشترکردنی جۆری بەنزینی (٨٠٠) دیناری گرێبەست لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە کە بەنزینێکی زۆر باشیان ھەیە و ئۆکتانەکەی سەرەوەی (٩٠) دەبێت، کە بەنزینێکی زۆر باشە". 

ئاری کاکەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێ لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە ھەوڵدابوو جۆری بەنزینی (٨٠٠) دیناری باش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەشێوەیەکی یاسایی و ستانداردی جیھانی دروستکراوە و بەنزینێکی زۆر باشی ھەیە و ئۆکتانەکەی لە سەرەوەی (٩٠) دەبێت و خەڵک دڵنیادەکەمەوە بێ دوو دڵی بەکاری بێنن".  

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دەست بەدابینکردنی بەنزینەکە کراوە و رۆژانە تەنھا بۆ ھەولێر (٦٠٠) ھەزار لیتر دابین دەکرێت و کار دەکرێت، کە رێژەکە زیاد بێت و بە جۆرێک بتوانین ھەموو بەنزین بکرێتە (٨٠٠) دینار، چونکە ئەو جۆرە بەنزینە باشە ھەبێت خەڵک بەنزینی دیکە بەکار ناھێنێت، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە.


PM:01:24:20/08/2022