وێنە.. ئەکتەرێکی کۆمیدیاکاری دیاری لیبیا گیانی لەدەستدا

ئەکتەری کۆمیدیاکاری دیاری لیبیا (موستەفا بەرەکە)، بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە شاری تەرابلیس گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی لیبیا، مستەفا بەراکە ئەکتەری کۆمیدی گەنج لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا لە میانەی پێکدادانەکانی شاری ترابلیسدا کوژرا. 

میدیاکان ئاماژە بەوەش دەکەن، چەند ساتێک پێش مردنی، بەراکە لە گرتە ڤیدیۆی کلیپێکدا دەردەکەوێت کە تیایدا دەڵێت" دواین وێنە پێش مردنمان"، پێش ئەوەی تەقە لە سنگی بکرێت. 

بەراکە ئەکتەرێکی بواری کۆمیدییە، لە گەڕەکی ئەلزاوییە لە شاری تەرابلوسی پایتەخت نیشتەجێ بووە و بەشداری زۆری لە بەرهەمەکانی ڕەمەزاندا کردووە، یەکەم دەرکەوتنی بەراکە لەسەر شاشەکانی لیبیا لە ساڵی (٢٠١٤) بوو لە زنجیرە کۆمیدیای هەڕەمەکی (بەشی یەکەم)، کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا.

لە ساڵی (٢٠١٥)دا لە ڕێگەی زنجیرە کۆمیدی (خەفافیش)ەوە گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی سەرەکی، زنجیرەیەک، کە شاهیدی بەشداری چەند هونەرمەندێکی ناسراوی لیبی بوو، وەک هونەرمەند عەبدولحەفیز تۆرا و ئەکتەری ناسراو زوبەیدە قاسم.

هەروەها لە ساڵی (٢٠١٥)دا لە بەشی دووەمی زنجیرەی (بێ جیاوازی) ڕۆڵی سەرەکی بینیوە، هەروەها لە ساڵی (٢٠١٧)دا، لە بەشی دووەمی زنجیرەی (سالم و حەلیمە)دا ڕۆڵی یەکێک لە پاڵەوانەکانی گێڕاوە.

لە ساڵی (٢٠١٨)دا ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی (نەخێر، شتێک نییە بە ناوی زۆر نییە). وە لە هەمان ساڵدا، لە وەرزی سێیەمیدا لە زنجیرەی (سالم و حەلیمە)دا ڕۆڵی سەرەکی بینی. 


PM:06:03:28/08/2022