پڕۆژەی كوڕەكەی شۆڕش ئیسماعیل رەتكرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی پڕۆژەی كوڕەكەی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بۆ دروستكردنی شوقە لەشاری سلێمانی رەتكردەوە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان بڵاویكردەوە "دوای بە دواداچون داواكەی سان شۆڕش ئیسماعیل ڕەتكرایەوە بۆئەوەی ٤٦٩٠ مەتر زەوی بكاتە شوقەی نیشتەجێبون، داوامان كردوە زەویەكە وەربگیرێتەوەو بە كێبركێ بفرۆشرێت و پارەكەی تەرخانبكرێت بۆ پێداویستی نەخۆشخانەی هیوا".

ئەو زەوییەی بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخانكرابوو دەكەوێتە سەر شەقامی شەست مەتری تەنیشت ئوتێل تایتانك، كە یەكێكە لە شوێنە ستراتیژییەكانی شاری سلێمانی، پێشتریش پێدانی زەوی بەو كەسە كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە.



AM:10:28:15/09/2022