بڕیارێكی نوێ بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراوی زانكۆ و پەیمانگەكان دەرچوو


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی لەبارەی خوێندكارانی تازە وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرد.  

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە بڕیارێكدا رایگەیاندووە "خوێندكارانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەكەم دەتوانن تا كۆتای سیمستەری یەكەم لە هەر دادنوسێك یاخود لە بەرێوەبەرایەتی یاسای كۆلێژ( دەستەبەر/كفالە) پربكەنەوە، لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی".


ماوەی هەفتەیەكە ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوە و خوێندكارانیش سەرقاڵی جێبەجێكرنی مامەڵەكانیانن.  

  



PM:07:21:18/10/2022