سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پێشووی نەوەی نوێ، د. کازم فاروق ئەمشەو سێ شەممە روونکردنەوەیەک لەسەر دۆخی تەندروستی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لەو روونکردنەوەیەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، د. کازم فاروق نووسیوویەتی " لەدوای ھەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆری ئێوەی ئەزیزەوە، بەپێویستی دەزانین بە ھەموو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین کە (دکتۆر کازم فاروق) لەژیاندا ماوە".

دیارە ئەو روونکردنەوەیە کە لە کەسانی نزیکیەوە بەناوی ئەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووشە" بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهۆی هاویشتنی نەعل بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ماوەیەک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بێ بەشی کردو داوای لێکرد داوای لێبوردن بکات، بەڵام د. کازم مکوڕ بوو لەسەر رای خۆی، هەر ئەمەش بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانی کوردستان. دواتر بۆ ماوەیەک باس لە ناکۆکی نێوان ئەو سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکرا، بەڵام هیچ یەکێک لەوان روونکردنەوەیان لەسەر جۆرە پرسێکی وەها نەدا. ماوەیەکیشە بەهۆی نەخۆشیەوە لە دەرەوەی وڵاتە.



PM:10:37:25/10/2022