هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی سێ پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی بۆ خوێندنەوەی سێ پڕۆژەیاسا دیاری کرد. 

بەپێی نوسراوێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەشتەمین خولی یاسادانانی دووەم بۆ ساڵی یەکەمی یاسادانان ئەنجام دەدات.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا سوێندخواردنی دەستوری هەندێك لە پەرلەمانتاران لە خۆدەگرێت و پرۆژەی یاسای خزمەتی مەدەنی فیدراڵی كە لەلایەن لیژنەی دارایی و لیژنەی یاساییەوە ئامادەكراوە، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.

هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای (خزمەتی ئاڵا) دەكرێت كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەكراوە و لە (٦٦) ماددە پێكدێت، دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتگوزاری زانستی و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ دەکرێت.


PM:06:17:03/11/2022