فڕۆکەکانی تورکیا بۆ ماوەی ٦ کاتژمێرە بۆردمانی ناوچەکانی ئامێدی دەکەن

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەممە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کە ١٢:٣٠ یەک شەممە فڕۆکەکانی جەنگیەکانی تورکیا بە سەختی بۆردومانی ناوچەکانی باکوری رۆژهەلآتی ئامێدی دەکەن.

هێرشی ئەمشەوی تورکیا هێندە سەختە شایەتحاڵەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ماوەی دوو مانگیشە هێرشی ئاسمانی لەو شێوەیە قورس نەکراوەتە سەر ناوچەکە.

هێرشەکان گوندەکانی دەڤەری نهێلی گرتۆتەوەو، تا ئێستا زیانەکان نەزنراوە، بەلآم هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە لە ترس و دڵە ڕاوكێیەکی گەورەدا دەژین.

هەندێ سەرچاوەی نا فەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تورکیا دوای ئەم هێرشە ئاسمانیە سەختە، هێرشی پیادە لەو ناوچە هەستیارە دەستپێدەکات.
 

AM:12:49:06/11/2022