لە بارەی مووچەوە حکومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات


وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەخت لەسەر دابەشکردنی مووچە دەکاتەوەو، بەردەوام دەبن و هەوڵەکانیان لە ناردنی تا بەغدا ٢٠٠ ملیار دینارکە بنێرێت بۆ هەرێم.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان( ماوە بەسەرچوو)، لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پێكهێنراوه‌ و ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات".

وتەبێژی حکومەت بە کوردستان ٢٤ ی راگەیاندووە کە هەوڵدەدەن بەغدا لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوامبێت و لە دابەشکردنی مووچەش بەردەوام دەبن".

لەبارە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە، رایگەیاند" نووسراوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراو و ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرن و کاری لەسەرکراوە".

حکومەتی هەرێم ماوەی دوو هەفتەیە ئامادەسازی دەکات بۆ ناردنی وەفدێک بۆ بەغدا بە مەبەستی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێم، بەڵام تا ئێستا بەغدا کاتی پێشوازیکردنی لەو وەفدە دانەناوە.



PM:10:14:16/11/2022