لەبارەنرخی دۆلارەوە دوو بانکی عێراقی راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە


وا بڕیارە لە سبەینێوە نرخی دۆلار دابەزین بەخۆوە ببینێتەوە و بۆ هەر 100 دۆلار بڕی 146 هەزار و 500 دینار لە بنكەكان وەربگیرێت.

لەو بارەوە بانكی رافیدەین رایگەیاندووە، لە ڕۆژی شەممەوە دەست بە فرۆشتنی دراوی بیانی و بەتایبەت دۆلار دەكەن، ئەو دراوەش دەفرۆشرێتە ئەو كەسانەی كە بەنیازی گەشتكردنن بۆ دەرەوەی وڵات، هەر هاوڵاتیەكیش دەتوانێت بڕی 10 هەزار دۆلار بكڕێت، بەمەرجێك كڕیار دەبێت ماستەركارتی بانكی رافدەینی هەبێت.

هەروەها روونیكردۆتەوە، فرۆشتنی دۆلار بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی دەبێت، واتە بۆ هەر 100 دۆلار بڕی 146 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.

لە ماوەی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینی و گەیشتە زیاتر لە 153 هەزر دینار بۆ نرخی 100 دۆلار.



PM:08:03:23/12/2022