لە سلێمانی لە قەیوان ستی شەڕە تەقە روویداو

کەمێک لەمەوبەر لە ناو قەیوان ستی لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی شەڕە تەقە روویداو ئێستا هێزێکی زۆر گەیشتوونەتە شوێنێ رووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " شەڕەکە لە نێوان گۆران بارزان ئەفسەری دژەتیرۆری یەکێتی کە بەرپرسی هێزەکانی دژەتیرۆرە لە گەرمیان و سەرەتا سەر بەباڵی لاهور جەنگی بوو، دواتر چووە پاڵ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ هونەر رەشێد کە ئەویش کادیرێکی یەکێتییە.
کێشەکە لەسەر خانوویەک بووە کە خانووی ئەژی ئەمین بووەو دراوە بەم هونەرە، بەڵام گۆران بارزان دراوسێی بووەو بووە بە دەمەقاڵێیان.

دەربارەی شەڕەکە کە زیاتر ١٥ خولەکی خایاندووەو تەقەیان لە یەکترکردووە، کێشەکە شەخسی بووە.



PM:05:18:15/01/2023