بانکی رافیدەین سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان روونکردنەوە دەدات

بانکی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. 

بانکەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێویستە گه‌شتیاران لە هەمان ڕێکەوتی گه‌شته‌كه‌یاندا داواکاری بۆ وەرگرتنی پارەی دۆلار لە فرۆشگای بانکی ڕافیدەین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد پێشکەش بکەن". 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، هەروەها بڕیاریدا ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی بخاتە بازاڕەكانەوە.


AM:09:02:12/02/2023