لە ئەنجامی ئەو دوو بومه‌له‌رزه بەهێزەی شه‌وی ڕابردوو له شاری هاتای توركیا ڕوویدا چەندین گیان له‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماری قوربانیانی دوو بومه‌له‌رزه‌کەی شاری هاتای باشووری وڵاتەکەی راگەیاند و دەڵێت" تا ئێستا شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩٤ کەسیش بریندار بوون کە باری تەندروستی ١٩ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە وتەی سۆیلو لە سێ بینای ڕووخاودا بەڕێوەدەچێت، کە پێدەچێت پێنج کەس تێیدا گیریان خواردبێت.
بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا له سوریاش هەستی پێکرا کە له شاری ئیدلبی سوریا چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕوخان و برینداربوونی نزیكه‌ی ٢٥ كه‌سی دیکەشی لێکەوتەوە، هەروەها دانیشتوانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانیش هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان لا دروست بوو.
شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی (٦.٤، ٥.٨) پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری هاتای تورکیای گرتەوە کە لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق و هەرێمی کوردستان و سووریا و لوبنان و ئیسرائیل و میسریش هەستی پێکرا.