وەزیری بیناسازی و نیشتەجێکردن لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" میکانیزمێکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەگیرێتە بەر دوای ئەو بوومەلەرزەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تورکیا و سوریا ڕوویدا، بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژران و برینداربوون".
دانا عهبدولكهریم وهزیری ئاوەدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکدا کە لە میانی ۆرک شۆپێکی تایبەت بە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند" به ئهركی خۆمان زانی پێداچوونهوهیهك به شێوازی دیزایینكردن و جێبهجێكردنی پڕۆژهكان له ههرێمی كوردستاندا بكەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندنێک بۆ سروشتی دامەزراندنی پڕۆژەکان لە ناوچەکە دەکەن لە پاشخانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا تورکیا و سوریای گرتەوە و زیانی زۆری ماددی و هەزاران قوربانی لێکەوتەوە.
وتیشی" هەرێمی کوردستان بەپێی نەخشەی بوومەلەرزەی عێراق، كه لە شهش زۆن پێکهاتووە، خۆشبەختانە هەرێمەکە دەكەوێتە ئەو ناوچەی كە مەترسییەكان لەسەری مام ناوەنده".
دانا عەبدولکەریم لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە لەسەر پێوەری ڕێختەریش ڕووبدات، زیانی گەورەی لێناکەوێتەوە، بەڵام پێویستە پڕۆژەکان بەپێی ئەو میکانیزم و ڕێنماییانەی پێشتر دەرچوون جێبەجێ بکرێن، بەپێچەوانەوە پلەکە بەرزبێتەوە زیانەکان چەندین هێندە زیاتر دەبن.