بەپەلە.. فڕۆکەیەکی درۆنی تورکیا لە ئامێدی کەوتە خوارەوە(وێنەکان ببینە)

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی شوبات فڕۆکەیەکی درۆنی تورکیا لە ناوچەکانی قەزای ئامێدی کەوتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی فڕکەکە درۆنەو بە مەبەستی سیخوڕی لە ئاسمانی ناوچەکە بووەو لە دووری ٣ کم رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی کەوتۆتە خوارەوە کە شوێنێک زۆر نزیکی شارەکەیە. 

فڕۆکە درۆنەکە سیخوڕییەو بۆمبی پێوەیە، لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆنەی تورکیا نەزانراوە.

هێزە ئەمنییەکان رێگا نادەن رۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە درۆنەکە نزیکببنەوە.



PM:01:49:21/02/2023