وەزارەتی كار: لە ١٣٨ هەزار كرێكاری پڕۆژەكان ١١٥ هەزاریان كرێكاری ناوخۆیین


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆی ١٣٨ هەزار كرێكاری پڕۆژەكان كە كاریان تێدایە ١١٥ هەزاریان كرێكاری ناوخۆیین.

د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایەیاندووە، لە ساڵی رابردوو ٢٢ هەزار سەردان بۆ پرۆژەكان كراوە و ٢٧ هەزار و ٨٠٨ كرێكار دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە و ١٢ هەزار و ٩٨٠ كرێكار لە كار تەرك كراون.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، كۆی پڕۆژە تەواوكراوەكان ٥٦ هەزار و ٦١٦ پرۆژەن كە ٢٧ هەزار كرێكار كاریان تێدا دەكەن، بەگشتیش ٣٨ هەزار و ٤٩١ پرۆژەی دەستەبەركراویان هەیە كە ١٣٨ هەزار و ٩٢ كرێكار كاریان تێدا دەكەن كە ١١٥ هەزاریان كرێكاری ناوخۆیین.



PM:12:11:22/02/2023