ئایدن مەعروف: لایەنە سیاسییەكان پرسی كۆتاكان تێكەڵی ناكۆكییەكانیان نەكەن


سەركردەیەكی بەرەی توركمانی داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكت پرسی كۆتاكان تێكەڵی ناكۆكییە سیاسییەكانیان نەكەن.

ئەمڕۆ ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەب سیاسی بەرەی توركمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كورسی كۆتاكان بۆ پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی بەرەی توركمانی ئەوەیە لە داهاتوودا هەر گۆڕانكارییەك لە كۆمیسیۆندا بكرێت، رەچاوی نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان بكرێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەر كارێك كە پەیوەندی بە پێكهاتەكانەوە هەبێت، راوێژ لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان بكرێت و هەر بابەت و كارێك بەبێ راوێژ لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان بكرێت، لەلایەن ئەوانەوە قبوڵكراو نییە و بە دەستوەردان لە كاروبارەكانی پێكهاتەكانە، هەروەها لایەنە سیاسییەكان پرسی كۆتاكان تێكەڵی ناكۆكییە سیاسییەكانیان نەكەن.

پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆی 111 كورسی 11كورسییان هەیە و ئێستاش ئەو 11 كورسییە و چۆنیەتی دەندانی پێكهاتەكان بۆتە ناكۆكی لایەنەكان.



PM:12:40:09/03/2023