سبەینێ لە سلێمانی پڕۆژەی یەك پەنجەرە رادەگەیەنرێت


بڕیارە سبەینێ لە چەند فەرمانەیەكی شاری سلێمانی سیستەمی یەكپەنجەرە رابگەیەندرێت كە بەوتەی بەرپرسانی حكومەت بۆ خێراتر راییكردنی كاروبارەكانی هاوڵاتیانە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایگەیاندووە، سبەینێ یەكشەممە قوباد تاڵەبانی، لەچەند فەرمانگەیەكی سلێمانی سیستەمی یەكپەنجەرەیی رادەگەیەنێت و سیستەمەكەش لەچوارچێوەی بەئەلكترۆنیكردنی كاروباری فەرمانگەكانە و بەشێكە لەپڕۆژەی خزمەت كە مەبەست لێی باشتر پێشكەشكردنی خزمەتەكانە بۆ هاوڵاتی و بەنەهێشتنی ڕۆتین و رێگرتن لە گەندەڵی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، قۆناغی یەكەم لەپێنج فەرمانگەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و دواتر فەرمانگەكانی تریش دەگرێتەوەو بڕیارە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی تریش ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت.



PM:03:33:11/03/2023