كەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت


دەستەی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوو دابەزن و لەهەرێم لەناوچە شاخاوییەكان نمەباران ببارێت.

دەستەی كەشناسی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و دواتر بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری هەیە نمەباران ببارێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوریشی دەبێت و پلەكانی گەرماش لەسەرتاسەری وڵاتدا چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە، رۆژی پێنجشەممەش ئاسمانی وڵات هەور دەبێت و لە هەرێم و ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵاتیش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزم دەبنەوە، بەڵام لەباشور بەرز دەبنەوە.




PM:10:32:28/03/2023