دەزگای ئاسایشی هەرێم ژمارەیەک هه‌لی كاری راگه‌یاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم ژمارەیەک هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەك ڕاگەیاند. 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە ڕێگەی سیڤییەوە (١٠) هەلی کار بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ شارەزایانی بوارەکانی، Cyber Security و Computer Networking و Data Analysis و Incident Handling و Graphic Designer.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، شارەزایانی ئەو بوارانە دەتوانن لە ڕۆژانی ١٠ تاوه‌كو ١٣ی ئەم مانگە سیڤیەکانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی سنوری نیشتەجێبونیان:

_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان .

_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور.

_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی.

_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین. 

ئەوەشی خستەڕوو، داواکار دەبێت نیشتەجێی سنوری ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەبێت کە لەسەرەوە ئاماژەی پێداوە، هەروەها ڕۆژی چاوپێکەوتن لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە. 


PM:02:16:06/04/2023