کەشناسی عێراق کاتی کۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارینی راگەیاند

لە چوار رۆژی داهاتوو ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی سێ شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک بەرزدەبنەوە.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، لە رۆژی چوارشەممە ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.

کەشناسی عێراق باس لەوەش دەکات کە کەشوهەوای رۆژی هەینی دەبێت نیمچە هەور و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری ناوچەکانی عێراق و هەرێم بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە دووەم رۆژی جەژنەوە لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان و عێراق بارانبارین تا ئەمشەویش ٢٤ ی نیسان بەردەوامە، بەڵام وەک کەشناسی عێراق ئاماژەی بۆ دەکات لە بەیانییەوە ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.



PM:10:07:24/04/2023