وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ژمارەیەک رێنمایی لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ده‌ستدرێژیكردن بۆسه‌ر مامۆستا له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی سزای توندی هه‌یه".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كه واژۆی ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووە" پێویسته سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و چاودێری هۆڵه‌كان كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران فه‌راهه‌م بكه‌ن".
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە" هێرشکردنە سەر مامۆستایان لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە هێرشکردنە سەر فەرمانبەری دەوڵەت هەژماردەکرێت، هەر خوێندکارێکیش ئەنجامی بدات ئەو ساڵی خوێندنی بە کەوتوو دادەنرێت و رێگە نادرێت تاقیکردنەوە ئەنجامبداتەوە".
دەقی ڕێنماییەکانی پەروەردەی هەرێم: