فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی پشتگیری بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق دەكات


فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتی لە بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق دەكەن سەبارەت بە قەدەغە كردنی ماددە كحولییەكان.

فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە چیتر ڕێگە نەدات مادە كحولییەكان هاوردە بكرێت و لە بازاڕەكانی عێراق ساخ بكرێتەوە، ئەونیش لە فراكسیۆنەكەین پاڵپشتی لە بڕیاری قەدەغەكردنی ماددە كحولییەكان دەكەن كە ڕێگە نادات چیتر ئەم خواردنەوە بێ هۆشكەرە هاوردەی عێراق بكرێت، چونكە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا حەرامكراوەو بۆ تەندروستی مرۆڤەكانیش خراپەو توشی چەندین نەخۆشیان دەكات.

فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی روونیكردۆتەوە، بەهۆی ئەم ماددە كحولییانەوە ساڵانە چەندین تاوانی ناخهەژێن رودەدەن و چەندین منداڵ یەتیم دەبن و چەندین ئافرەت بێوەژن دەبن، ساڵانەش پارەیەكی زۆر بەهۆی كڕینی ئەم ماددە بێ هۆشكەرانە بەهەدەر دەڕوات و هیچ سودێكیشیان لێ نابیندرێت.

هەر بەپێی پەیامەكە، بەهۆی ماددە كحولییەكانەوە كێشەیەكی زۆر كەوتۆتە نێو خێزانەكان و چەندین ژن و مێرد لێك جیابونەتەوەو شیرازەی خێزان تێكچوە، كار بۆ ئەوەش دەكەن لە پەرلەمانی كوردستانیش بڕیارێكی لەو شێوەیە دەربچێت.



AM:10:21:19/05/2023