باران بارین و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ پلەکانی گەرما بەھۆی بارانبارینەوە نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێتەوە تا دوو رۆژی داھاتووش کەشوھەوا زیاتر فێنک دەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" لە ئێستادا لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و موسڵ ھەورە بروسکە چالاکبووە لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم دۆخەکە سەقامگیرە و بەھۆی ھاتنی شێی زیاتر لە چاو رۆژانی رابردوو ئەمڕۆ ھەست بە گەرمایەکی زیاتر دەکرێت کە کاتیە و سبەی پلەکانی گەرما بەھۆی بارانبارینەوە نزمبوونەوەی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێتەوە تا دوو رۆژی داھاتووش کەشوھەوا زیاتر فێنک دەبێت". 

وتیشی" لە ئێستاشدا ھەورەکان لە رۆژئاوای ھەرێم و عێراقەوە چالاک دەبنەوە بە ئاراستەی ناوچەکانمان ئەگەر ھەیە لە کاتەکانی ئێوارە و بە تایبەت شەو ھەورە بروسکە و تاوە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا دەستپێبکاتەوە، لەگەڵ چالاکبوونی خێرای با کە ھەندێ کات و شوێن بەھێز دەبێت بە تایبەت لە پێش گەیشتنی باران و ھەورە بروسکە، هەروەها سبەینێ رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت". 


PM:04:55:19/05/2023