کەشناسی هەرێم: لە دواینیوەرۆی سبەینێوە کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە دواینیوەرۆی سبەینێوە کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچەش بەشێوەی نمە باران دەبارێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە هەندێ ، جار باران بارین بە لێزمە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما پێنج تا حەوت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٥ - ٢٥)کم دەبێت، بەڵام هەندێکجار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم بە ئاراستەی باشوری خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٦ - ٨)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە دوایینیوەرۆ کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بەشێوەی نمە باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.


AM:11:03:20/05/2023