وەزارەتی رۆشنبیری رێنوماییەک دژی ئازادی رۆژنامەگەری دەردەکات

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم رێنومایی ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠٢٣ ی رۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ دەرکردووەو لە وەقائیعی کوردستان بڵاوکردۆتەوە، ئەم رێنوماییانە دژی یاسایی ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ ی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستاندا.

ئەو رێنوماییە کە لە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستانەوە دەرچووەو ١٧ مادەیە و لە کۆتاییدا ناوی وەزیری رۆشنبیری لەسەرە، چەندان مادەی گرتۆتەخۆی کە دژی یاسای ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ە.

لە یەکێک لە بڕگەکانی ئەم رێنوماییەدا لەکاتی سەرپێچیدا رێگا دەدات میدیایەک دابخرێت، لە کاتێکدا لە کاتی سەرپێچی لە یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧دا سەرپێچی میدیا و میدیاکار لە رێگای سزای داراییەوەیە، نەک داخستن.

بەپێی چاودێران ئەم رێنوماییانە رووبەڕووی ناڕەزایەتی زۆر لەلایەن رۆشنبیر و میدیاکارەوە دەبێتەوە، لە رۆژانی داهاتوودا دەردەکەوێت. 

لینکی رێنوماییەکان لەم لینکەوە ببینە..
 

AM:10:43:25/05/2023