کەشناسێکی عێراق: شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسێکی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو چوارشەممە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی باران بارینی بەخۆڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێبکات". 

حسێن ئەسەدی شارەزای بواری کەشناسی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" ئەمشەو پێشبینی دەکرێت لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی باران ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی بەخوڕ ببارێت، بەڵام شەپۆلەکە لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت". 

ئەسەدی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا پێشبینیش دەکات کە لە هەندێ ناوچەدا خێرای با زیاد دەکات و خۆلبارینێکی کەمیش دروست ببێت. 

دەشڵێت" سبەینێ پێنج شەممە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە چەند بەشێکیش لە ناوچەکانی باشوری وڵات بگرێتەوە".


PM:11:02:07/06/2023