"حكومەتی هەرێم هەوڵ دەدات پێش جەژن مووچەی وەزارەتەكان دابەش بكات"


نزیكەی 10 رۆژ ماوە بۆ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، بەڵام تائێستا مووچەی وەزارەتەكانی هەرێم دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێمیش هەوڵ دەدات پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەكان دابە شبكات.

بڕیارە سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێبكات، بەپێی زانیارییەكانی (سپی)یش كە لەسەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێمەوە دەستی كەوتووە، تائێستا بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار 550 ملیار دینار لەبەردەستدایە كە 150 ملیار داهاتی ناوخۆیە و رۆژی پێنجشەممەش 400 ملیارەكەش گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، تائێستا نزیكەی 390 ملیار دینار كورتهێنانی مووچە هەیە كە بڕی تەواوی مووچە 940 ملیار دینارە بۆ مانگێكی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەرچاوەكە روونیكردەوە، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی حكومەتی عێراقە بڕی 400 ملیار دیناری دیكە رەوانە بكات بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی ئایار.



PM:03:24:17/06/2023