کاتی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕاگەیاندرا

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کات و خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (وێژەیی و زانستی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی بلاوکردەوە.

بەگوێرەی خشتە بڵاوکراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٦ی تەموزی ٢٠٢٣ یەکەم تاقیکردنەوەی خەلی دووەم دەست پێدەکات و کۆتا تاقیکردنەوەش لە ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٤ی تەوزی ٢٠٢٣دا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ڕۆژی یەکێک لە تاقیکردنەوەکان کە بەگوێرەی خشتەکە دیاریکراوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت ئەوا تاقیکردنەوە ڕاستەوخۆ بۆڕۆژی دواتر دوادەخرێت و بەگوێرەی زنجیرەیی تاقیکردنەوەکان بەردەوامییان دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەک دەست پێدەکات و بۆهەربابەتیک خوێندکار پێویستی بە ئامێری بژمێر (حاسیبە) هەبوو ئەوا دەتوانێت تەنها بژمێری وەزارەتی پەروەردە بەکار بهێنێت.




PM:07:24:30/06/2023