حكومەتی هەرێم پڕۆژەیەكی نوێی راگەیاند


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی (سەكۆ)ی ڕاگەیاند، ئەوەش بەمەبەستی "لەپێناو گەیاندنی ڕاستییەكانی كار و چالاكیی حكومەت و ڕەتكردنەوە و ڕاستكردنەوەی زانیارییە نادروستەكانە".

ئەمڕۆ د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پرۆژەی سەكۆ وەك پرۆژەیەكی ڕاگەیاندنی حكومەتە و ئامانج لێی، بەرەنگاری هەواڵ و زانیارییە نادروستەكانی كەناڵە جۆراوجۆرەكانی ڕاگەیاندنە، كە كاریگەرییان لەسەر بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و هۆشیاریی خەڵك هەیە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە ''هەوڵی پرۆژەكە ئەوەیە بەرەنگاری هەواڵ و زانیاریی نادروست بكات، هەروەها پڕوپاگەندەی ڕاستیشێوێن ڕەت بكاتەوە و هۆشیاریی بەدواداچوونی خەڵك بۆ هەواڵ و زانیارییەكان بباتە سەرەوە".



PM:02:32:31/07/2023