بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، " پله‌كانی گه‌رما نزم دەبنەوە و كه‌شێكی فێنك ده‌ست پێده‌كات, كۆتایی ئه‌م مانگه و به‌دیاری كراویش ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ی ئه‌م مانگه كه‌شێكی ناسه‌قامگیر له به‌شێكی ناوچه كوێستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت به‌هۆی گه‌شتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و بارینی باران له ناوچه‌كانی باكوری كوردستان".
ئاماژەی بەوەشدا، به‌هۆی چالاكبونی با ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵ و ناڕوونی له ئاسمانی هه‌رێم هه‌یه و هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه نیشانه‌ی باشن بۆ وه‌رزی نوێی دابارین.
دەربارەی باران بارین لە سەنتەرەکانی شار ئەم شارەزایە وتیشی،"باران و هه‌وره تریشقە شۆڕبێته‌وه بۆ هه‌ندێك له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش له سنوری ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و دهۆك-یش ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه.