وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەبەر گوزەرانی هاوڵاتییان بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاسانكاری لە یەكپۆشی خوێندكاراندا بكرێت و فشار نەخرێتە سەریان".
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی كردووە و تیایدا هاتووە" بە لە بەرچاوگرتنی گوزەرانی هاوڵاتییان پێویستە كارگێری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی فشار نەخەنە سەر خوێندكاران لەبارەی سیستمی یەكپۆشییەوە".
ئەوەش هاتووە" ئهگهر قوتابییان و خوێندكاران تهواوی سیستمی یهك پۆشیان جیبهجێ نەكرد، نابێت بهو هۆیهوه ڕێگریان له ئامادهبوونیان بۆ دهوام لێ بكرێت".