دانا عەبدولكەریم: قۆناغێكی گرنگی تۆڕی شەمەندەفەر تەواو دەكرێت


دانا عەبدولكەریم، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "قۆناغێكی گرنگی پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر تەواو دەكرێت، دوای تەواوبونی ئەم قۆناغە ھیوادارین لەنزیكترین دەرفەتدا دەست بكەین بە قۆناغی دیزاینی پڕۆژەكە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لەگەڵ ئامادەكردنی ھەر قۆناغێكی دیزاین جێبەجێكردنیشی دەست پێدەكەین، ئەم پڕۆژەیە كاریگەری بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێش دەبێت و ھەردوو خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل و پەروێزخان پێكەوە دەبەستێتەوە".

دانا عەبدولكەریم وتویەتی "لە رێی كەركوك - موسڵیشەوە بە ناوچەكانی تری عێراقەوە دەبەسترێتەوەو ھیوادارین ببێتە رێگایەكی بازرگانی و سود بەھەرێمی كوردستان و ناوچەكە بگەیەنێت".

لێدوانەكەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كاتێكدایە دوێنێ ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان موفلیسە".



PM:02:12:11/09/2023