نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بەرز دەبێتەوە


ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بەراورد بە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بەرز بووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینار، لەكاتێكدا سەرلەبانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانكی ناوەندی بڕی ١٩٤ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار و ٢١٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٨٧ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٢١٥ دۆلاری بەەشێوەی حەواڵە و ٦ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.




PM:05:15:24/09/2023