نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی و پلاسخارت سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) و جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق جەختیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا لە 25ی شوباتی 2024 كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوی نووسینەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كردوە و لەكۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەركردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.

هەروەها لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆی لە (25ـی شوباتی 2024) كرایەوە.



PM:05:14:30/09/2023