نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ دادەبەزێت


ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ بەراورد بە بەیانی كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەپێی بازاڕی بۆرسەی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ كەمێك دابەزیوە بەجۆرێك نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بەهۆی پشووی فەرمییەوە، بانكی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە.





PM:05:49:30/09/2023