بەیانی ئەمرۆ سێشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دوای کردنەوەی بازاڕی دراو، بۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دۆلار بەم شێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٤٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە.