لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ١٩٣ ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٤٩٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦٢ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٤٩٩ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٠ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بوو.


PM:06:01:05/10/2023