بومەلەرزەیەك ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند

دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، تۆماركردنی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٥ پلە بەپێی پێوەری رێختەر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شەقڵاوە لە هەولێر رادەگەیەنێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە"بەشی بومەلەرزەزانی لە دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، روودانی بوومەلەرزەیەكی لە رۆژی پێنجشەممە ٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣، لە پارێزگای هەولێر تۆماركرد". 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"بومەلەرزەكە كاتژمێر ١١:٣٢ی  شەو بەكاتی ناوخۆ تۆماركراوە بە گوڕی ٣.٥پلە  و ٥ كم لە باكووری رۆژهەڵاتی شەقڵاوەی پارێزگای هەولێرەوە دوور بووە". 


AM:10:20:06/10/2023