نرخی دۆلار دابەزییەوە


ئەمشەو نرخی دۆلار دابەزینی خێرای بەخۆوە بینییەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە بە 157 هەزار دینار.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی 100 گەیشتە 160 هەزار دینار، بەڵام ئەمشەو لە بۆرسەی شاری هەولێر نرخەكە دابەزینی خێرای بەخۆوە بینییەوە و نرخی 100 دۆلار بووە بە 157 هەزار دینار.

بەرزبوونەوەی لەناكاوی دۆلار لەكاتێكدابوو كە ئەمڕۆ بەهۆی پشووەوە بەفەرمی بۆرسەی دراو داخراون، دواتریش بانكی ناوەندی عێراق رەتیكردەوە لەلایەن ئەمەریكاوە بڕیاری راگرتن یان كەمكردنەوەی دۆلار بە عێراق درابێت.



PM:09:29:06/10/2023