باران بارین دەستیپێکرد


پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نا سەقامگیری کەشوهەوا گەیشتە سەر ئاسمانی هەرێم و عێراق و بارانبارین دەستیپێکرد.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا کە ئەمشەو ٩ ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە مانگە دەستکردەکانەوە دیمەنی ئێستای ئاسمانی ناوچەکە و دەستپێکردنی کاریگەری حاڵەتی ناسەقامگیری کەش و ھەوا گەیشتۆتە سەر ئاسمانی عێراق و هەرێم.

هەروەها دەشڵێت " لە ئەنجامی درێژبوونەوەی بارستە ھەوایەکی شێدار لە باکوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانمان و لە کاتی ئێستادا لەبەشێکی ناوچەکانی پارێزگای موسڵ و خۆرئاوای پارێزگای کەرکوک و سنوری ئیدارەی سۆران ھەورە بروسکە چالاکبووە ناوبەناو لە شوێن و ناوچە جیاجیاکاندا باران دەبارێت"

لە باررەی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلەوە، ئەو پسپۆرە دەڵێت " تا کاتەکانی سبەی شەو بەردەوامی ئەبێت".

هەر ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سبەی سێ شەممە باران بارینی باکوری دهۆک و سەنتەری شارەکە و باکوری هەولێر و هەولیر دەگرێتەوە، نمە بارانیش لە سلێمانی دەبارێت.



PM:09:59:09/10/2023