بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت

لە دوای زیاتر لە ساڵێک ئەمڕۆ بكوژی  مامۆستاکانی  زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. 

 
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستەی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسێدارەدانی بكوژی هەردوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدینی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی حکومەتی هەرێمی کوردستان حوکمی لەسێدارەدان ناچیتە بواری جێبەجێ کردن.

رۆژی سێشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ گەنجێک، د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینی لەنێو حەرەمی زانکۆ دایە بەر گولـلە و کوشتی، هاوکات پاسەوانێکی مەدەنیی زانکۆشی بریندار کرد، دوای ئەوەش هەڵیکوتایە سەر ماڵی د. ئیدریس عیزەت حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین و لە ماڵەکەی خۆی و ئەویشی کوشت.



PM:03:41:16/10/2023