ئەمڕۆ چوارشەممە ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی لەبارەی بزووتنهوهی حهماس و سوپای ئیسرائیل و بارودۆخی كهرتی غهززه له فهڵهستین کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ڕەشنووسی بڕیارنامەی بەڕازیلی بۆ ڕاگرتنی فەرمانەکانی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی دانیشتوانی باکووری کەرتی غەززە بۆ باشووری وڵاتەکەی پەسەند بکات، هەروەها داوای ئاگربەستی مرۆیی و دامەزراندنی ڕێڕەوی سەلامەت دەکات.
هەروەها نوێنەرایەتی هەمیشەی ڕووسیاش لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سهر به نهتهوه یهكگرتوهكان خۆی لە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی بەرازیل بەدوور گرت.
پێشتر ڕووسیا ڕەشنوسی بڕیارنامەیەکی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا دابەشکرد و داوای ئاگربەستی خێرای کرد لە ناوچەکانی فەلەستین و ئیسرائیل، هەروەها بەڵگەنامەکە بە توندی کردەوەی توندوتیژی و دوژمنایەتی دژی خەڵکی مەدەنی شەرمەزار دەکات، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش ڕەتیکردەوە.