وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم داوایکرد مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و لە یەکشەممەوە دەست بە دەوام بکەنەوە و ڕایگەیاند، "مووچەی مامۆستایان نافەوتێت بەڵام خوێندن دەفەوتێت”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "زیاتر لە ٦٥٠ ھەزار خوێندکار لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، کۆیە و ھەڵەبجە بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە خوێندن بێبەشن، سیستمی پەروەردە لە مەترسیدایە بۆیە هەوڵدەدەین خوێندن دەستپێبکاتەوە”.
ئاشکراشیکرد، فەرمانێکی وزاری ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە خوێندن دەستپێبکاتەوە، لە داواکاری مامۆستایان بۆ داواکاری مووچەکانیان تێدەگەین، لەگەڵ ئەوەشدا لە خوێندکاران تێدەگەین و خەمخۆریانین کە نابێت خوێندنیان بفەوتێت، بۆیە دەبێت مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
بههی دواكهوتنی مووچهوه تا ئێستا له سنووری پهروهردهكانی سلێمانی، ههڵهبجه، ئیدارهكانی گهرمیان و راپهڕین پڕۆسهی خوێندن دهستیپێنهكردووهتهوه و مامۆستایان بایكۆتی هۆڵهكانی خوێندنیان كردووه.