لە سنوری قەزای ئامێدی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان کەوتە خوارەوە

ئەمشەو دووشەممە فڕۆكەیەکی بێ‌ فڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیا لە گوندێکی نزیك قەزای ئامێدی كەوتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێك پێش ئێستا فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی سوپای تورکیا لە ئاسمانی گوندەواری دەڤەری نهێل گڕی گرت و بەوهۆیەوە لە بناری چیای گارای سنوری قەزای ئامێدی کەوتە خوارەوە. 

ئەمە دووەمجارە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا تا ئێستا لە سنووری قەزای ئامێدی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەکەوێتە خوارەوە. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە


PM:09:33:06/11/2023