شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ لە بەشێک لە ناوچەکان نمەباران ببارێت و دوو سبەی کاریگەری بارانبارینەکە زیاتر دەبێت".
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئەمشەو دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سبه‌ینێ سێشەممە ئاسمانی هه‌رێم به گشتی له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور دەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی دڵۆپه باران، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش دوو پله نزم ده‌بنه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی ده‌كرێت ڕۆژی چوارشه‌ممە کاریگەری بارانبارینەکە له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت، به تایبه‌تیش له ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه، دواتریش ناوچەکانی هه‌ولێر، سۆران، ئیداره‌ی راپه‌رین و دهۆک دەگرێتەوە.
باس لەوەشدەکات، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووشدا شه‌پۆلی دووه‌می بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت بارانێكی باش له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم ببارێت.